به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووپاتیكرده‌وه،به‌ده‌ستێكى پۆڵاین ڕووبه‌روى ئه‌و تیرۆرستانه ده‌بێته‌وه كه‌هه‌ستاون بهتیرۆركردنى عه‌مید روكن حه‌مید غێدان فه‌رمانده‌ى لیواى 59 له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییهى باكوورى به‌غدا.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،ڕۆڵه‌كانى هێزه چه‌كداره‌كان ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ گیانى خۆیان به‌ختده‌كه‌ن بۆ به‌رگرى كردن له‌عێراق وگهلهكهى،ڕوونیشیكرده‌وه هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ شه‌هیدێكى تریان به‌خشى ئه‌ویش عه‌مید روكن(عه‌لى حه‌مید غێدان)فه‌رمانده‌ى لیواى په‌نجا و نۆ كهلهئاكامى هێرشێكى تیرۆرستى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییهى باكوورى به‌غداى پایته‌خت وله‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركدا له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى شه‌هیدبوو.
فه‌رمانده‌ییه‌كه پرسه‌ى وسه‌ره‌خۆشى خۆى به‌بۆنه‌ى شه‌هید بوونى فه‌رمانده‌ى لیواى 59 ڕاگه‌یاند،وبهڵێنیشى به‌خانه‌واده وكهسوكارى دا كهخوێنى به‌فیرۆ نه‌چێت وبهپهرچى تاوانبارى ئه‌م تاوانه توند ده‌بێن.
ئاماژه‌یشى دا به‌ده‌ستێكى پۆڵاینه‌وه ڕووبه‌رووى ئه‌و تیرۆرستانه ده‌بینه‌وه ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییانهیان ئه‌نجامدا،ڕوونیشیكردوه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ر چه‌ند قوربانى بده‌ن له‌به‌رگرى كردن له‌نیشتیمان له‌به‌رامبه‌ردا به‌رده‌وامه بهخواستێكى به‌رزه‌وه.
به‌ڵێنیشى به‌شه‌هیدان وڕۆڵهى ئه‌م گه‌له دا كه‌هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ته‌واوه‌تى سه‌رجه‌م شانه‌ى تیرۆرستییه‌كان له‌ناوده‌بات ولهخاكى عێراق ڕیشه‌كێشیان ده‌كات.