به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى فه‌رمانده‌ى لیواى 59ى سوپاى عێراقى به‌هۆى هێرشێكى تیرۆرستى كهلهباكوورى به‌غدا ئه‌نجامدرا سه‌ره‌خۆشى ده‌كات.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌شانازییه‌وه هه‌واڵى شه‌هیدبوونى شه‌هیدى پاڵه‌وان عه‌مید روكن عه‌لى حه‌مید فه‌رمانده‌ى لیواى 59ى سه‌ر بهفیرقهى شه‌شى پیاده ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه ئه‌منییه‌كانى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه له‌به‌غدا شه‌هیدبوو دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه ته‌قه‌ى لێكرا ،لێره‌یشه‌وه هه‌ڵوێسته پاڵه‌وانێتییه‌كانى به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كهبهگیانێكى مرۆڤانه وبهپیشهییانه خزمه‌تى سه‌ربازى كردووه كه‌هه‌مووى به‌دڵسۆزى ودهستپاكى به‌سه‌ربرد".