به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،نه‌خۆشخانه‌ى سه‌لامى مه‌یدانى له‌پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كرده‌وه ،وجه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى جێ به‌جێ كردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا.
كازمى له‌وتارێكیدا له‌میان كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌لامى مه‌یدانى له‌پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند"مه‌به‌ست له‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره نه‌خۆشخانانه پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ڵاى كۆرۆنا".
وتیشى "سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى وڵاتمان ڕاسپارد به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا وهیوادارم هه‌مووان هاوكار بن"،ئاماژه‌یشى دا"ده‌بێت كار بۆ جێ به‌جێ كردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى بكه‌ین وه‌كو چۆن له‌وڵاتان سه‌ركه‌وتوو بوو"،
كازمى وتیشى"داوامان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ولایه‌نه سه‌ندیكاییه‌كان كرد هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌م هاوڵاتی لابده‌ن وهیواخوازم پشتگیرى وپشتیوانى سوپاى سپى بكه‌ین ودوور بكه‌وینه‌وه له‌ڕه‌خنه‌گرتن".
كازمى جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر "گرنگى جێ به‌جێ كردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا".