به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان دووپاتیكرده‌وه به‌ئامانجگرتنى هێڵى یه‌كه‌مى سه‌ركرده‌كانى تیرۆرستانى داعش به‌پێى ستراتیژییه‌تى هه‌واڵگیرى ده‌بێت.
ڕه‌سول به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌ى جۆرى وپێشوه‌خته‌كان كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌والگرى وهێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت به‌پێى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وبه‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت"،وتیشى"ئه‌م ئۆپراسیۆنانه سه‌ركرده‌كانى ڕیزى یه‌كه‌مى تیرۆرستانى داعش به‌ئامانجده‌گرێت وله‌ناویان ده‌بات".
ڕه‌سول وتیشى "ئه‌م ئۆپراسیۆنانه پشت به‌زانیارى هه‌واڵگیرى ده‌به‌ستێت وستراتیژییه‌تێك په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى جۆرى،چ به‌گوورزى ئاسمانى بێت یان خۆفرێدانى ئاسمانى ،كه‌سه‌ركرده وحه‌شارگه تیرۆرستییه‌كان ده‌كاته ئامانج".
ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق ئه‌مڕۆ سیسته‌مێكى هه‌واڵگیرى هه‌یه به‌وردى وپیشه‌یی وبه‌هره‌یی كاره‌كانى ده‌كات وله‌نێو ئه‌م سیسته‌مه كارمه‌ندانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتیمانى عێراق هه‌ن ،كه‌ئه‌و ئاشكۆ وپاشماوانه‌ى ماون ڕاوده‌نێن به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانى ئه‌م گروپه تیرۆرستییه بۆ شكاندنى وره‌یان".
شایه‌نى باسه پێشووتر ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتیمانى عێراقى له‌پرۆسه‌یه‌كى تایبه‌ت وله‌ناكاو وجۆریدا توانى به‌ناو "والى به‌غدا" تیرۆرستى ناسراو به‌عومه‌ر شه‌لال عوبێد بكووژن وبه‌رپرسه میدیاییه‌كه‌ى ناسراو به‌له‌یس جه‌مال كه‌ناولێنراوه ئه‌بو به‌را وهه‌روه‌ها جێگره‌كه‌ى قه‌تال موهاجر كه‌هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى وڵاتێكى عه‌ره‌بییه.