به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،پلانێكى داڕشتووه بۆ ڕێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى تیرۆرستان بۆ نێو پارێزگاكه.
لیوا روكن غه‌سان عزى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:پرۆسه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه تا به‌جێ گه‌یاندنى ئامانجه‌كانى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لاپه‌ڕه‌ى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كه كۆتایی هات،وله‌ئێستادا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له‌هه‌وڵى دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى كه‌رته‌كانه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌قۆناغى داهاتوو بكات".
عزى وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله له‌ئێستادا كارده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌كان كه‌تیرۆرستان دزه‌یان تیا ده‌كرد ئه‌ویش له‌میان پلانێك بۆ ڕێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنیان بۆ نێو پارێزگه یاخود ده‌ربازبوونیان بۆ پارێزگاكانى تر"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرۆسه‌ى بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كان له‌سه‌رجه‌م كه‌رته سه‌ربازییه‌كان ده‌بێت".
شایه‌نى باسه ڕۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردوو قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كاتى تیرۆر وسه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌پارێزگاى دیاله ده‌ستیپێكرد له‌گه‌ڵ كیۆماڵكردن وپشكنینى هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران.