چاودێرى-اهع
وەزارەتی تەندروستی هیندستان ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی چەند کاتژمێری رابردودا 123 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون بەوەش کۆی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە یەک ملیۆنی تێپەڕاند.
ئەمرۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی هیندستان ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی چەند کاتژمێری رابردودا 123 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون بەوەش کۆی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە یەک ملیۆن و پێنج هەزار و 760.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تائێستا 25 هەزار و 619 کەس لەهیندستان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، لەبەرامبەردا 343 هەزار و 481 توشبو نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و چاکبونەتەوە.
لەئێستادا هیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە تێیدا کۆرۆنا زۆر بەخێرایی گەشەدەکات و لەریزبەندی جیهانیشدا دوای روسیا و ئەمریکا پلەی سێیەم وڵاتی گرتوە.