به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى عێراقیون،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان داهاته‌كانى وڵات جۆراجۆر ده‌كات وپشتیوانى به‌رهه‌مى نیشتیمانى ده‌كات.
حسێن عه‌ره‌ب وته‌بێژى هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌كان كاریگه‌رى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتى وڵات له‌میان ڕێگاگرتن له‌پرۆسه‌كانى دزه‌پێكردنى گومركى ،له‌گه‌ڵ شتیوانى كردنى به‌رهه‌مى نیشتیمانى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"چاودێرى ڕاسته‌وخۆ ولێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه مافیه‌كان له‌ده‌روازه‌كان دوور ده‌خاته‌وه وعێراق به‌رهه‌مدار ده‌كات".
عه‌ره‌ب پێشبینیشى كرد "هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو پشتیوانیكردنى سێكته‌رى ئابوورى وهه‌مه‌جۆركردنى بێت".
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانیكرد به‌پاراستنى پێگه‌ى گومركى له‌به‌نده‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كان وڕێگاگرتن له‌هه‌ر هێز ولایه‌نێك به‌زه‌برى هێز هه‌وڵبدات بچێته نێو ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه،ئاماژه‌یشى دا گه‌نده‌ڵكارانى به‌نده‌ره‌كان له‌ڕووى یاساییه‌وه ڕاوده‌نرێن".