ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا: ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش به‌رده‌وامه‌

ئەمنی
  • 17-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا، ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،ئۆپراسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان.
    لیوا روكن عیماد زهێرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى پێیان ڕاسپێردراوه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش وسه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى یاسا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌پشت به‌ستن به‌فه‌رمانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ووه‌زاره‌تى به‌رگرى وسه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپا،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ پرۆسه‌یه‌كیان به‌رپاكرد بۆ كۆنترۆڵكردنى سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ وگه‌ڕان له‌ناوچه‌ چۆڵه‌كان وكه‌رته‌كان به‌دواى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان".
    زهێرى روونیشیكرده‌وه‌"گرنگترین ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شیان تیایدا ئه‌نجامدراوه‌ ناوچه‌ى حه‌وز ورووبارى عوزێم بووه‌ كه‌پارێزگاى دیاله‌ له‌سه‌لاحه‌دین جیاده‌كاته‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌شێكى زۆرى ئه‌م ناوچانه‌ چۆڵن وجوگرافیاى سه‌ختیان هه‌یه‌ ،وتیایدا پرۆسه‌كانى پشكنین وكیۆماڵكردنى فراوان ئه‌نجامدرا بۆ هه‌ڵگرتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وته‌قاندنه‌وه‌ى ده‌یان بۆمبى چێندراو ووێرانكردنى میوانخانه‌كانكه‌ تیرۆرستانى داعش بۆ جموجۆڵى خۆیان به‌كارى ده‌هێنن له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌ره‌سه‌ى خۆراكى وپێداویستییه‌كانى".
    زهێرى وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا پلانێكى داڕشتووه‌ بۆ دیاریكردنى شوان وڕاوچییه‌كان كه‌له‌م ناوچانه‌ كارده‌كه‌ن ،ووه‌رگرتنى به‌ڵێننامه‌كانیان به‌وه‌ى لایه‌نه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ له‌باره‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى دزه‌پێكردن گه‌ر ڕووبدات،وپێدانى زانیارى له‌باره‌ى هه‌بوونى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌م ناوچانه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌م ئۆپراسیۆنه‌ ڕووماڵێكى ئاسمانى هه‌بوو له‌لایه‌ن هێزى ئاسمانى وفرۆكه‌كانى سوپا بۆ ئه‌و پرۆسانه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"ڕۆماڵى ئاسمانى ناوچه‌كانى جه‌زرات له‌سه‌ر ڕووبارى دیجله‌ گرته‌وه‌ له‌ڕێگاى فرۆكه‌كانى دروون"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان پرۆسه‌یه‌كى ترى ئه‌منى ئه‌نجامدا بۆ گه‌ڕان به‌دواى داواكراون له‌ناوچه‌ى ئیسحاقى وناوچه‌ى یه‌سرب وناوچه‌ى موعتسه‌م ،بووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك داواكراو وگومانلێكراو".
    زهێرى ڕایشیگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا ئه‌ركى ناجه‌نگیش ئه‌نجامده‌دات،له‌نێویشیاندا دانانى پلانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا به‌هاوكارى حكومه‌تى خۆجێى ویه‌كه‌ كارگێرییه‌كان له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى به‌رده‌وام له‌دوروبه‌رى رووباره‌كان له‌میان هاوكارى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان بۆ لابردنى دارى قامیش كه‌بۆته‌ ئاسته‌نگییه‌كى ئه‌منى.
    جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى لابردنى ئه‌م جۆره‌ داره‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌تیرۆرستانى داعش شوێنكى ئارامیان هه‌بێت كه‌ئه‌م جۆره‌ دارانه‌ بۆ گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان دابینى ده‌كه‌ن له‌ڕێگاى خۆحه‌شاردانه‌وه‌ ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌چاودێرى مرۆیی ،وچاودێرى له‌ڕێگاى كامێره‌كانى چاودێرى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا گه‌وره‌یه‌ وپێویستى به‌تواناى ته‌كنه‌لۆژیا وكامێراى چاودێرى وفرۆكه‌ بچووكه‌كان هه‌یه‌".
    زهێرى داواى له‌حكومه‌تى خۆجێى كرد"په‌له‌ بكات له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى دانیشتوانى هه‌ندێك له‌گونده‌كانى حه‌وزى عوزێم بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان ئه‌و گوندانه‌ به‌شێك بن له‌هاوسه‌نگى ئه‌منى"ئاماژه‌یشى دا "گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ناوچه‌ چۆڵه‌كانن له‌خه‌ڵك وكه‌رته‌كان،كه‌دوورن له‌ناوه‌ندى شاره‌كان ،به‌ڵام كارى هه‌واڵگیرى وپرۆسه‌ پێشوه‌خته‌كان له‌نێو شار وزلكاوه‌كان ڕێگرى كرد له‌پاڵپشتییه‌كانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان،وهێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش توانیان زیاتر له‌سه‌دا 80 بۆ له‌سه‌دا 90 كه‌رته‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن".