ئیسپانیا ئاماده‌یی بۆ زیادكردنی پڕۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ركردن بۆ توشبووانى كۆرۆنا له‌عێراق ده‌ربڕی

ناوخۆ
  • 16-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاماده‌یی بۆ زیادكردنی پڕۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ر پزیشكی بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ربڕی.
    به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئیسپانیا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، عادل مسته‌فا كامل، باڵیۆزی عێراق پێشوازی له‌ فاوستینۆ بلانكۆ، بریكاری هونه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌به‌رهێنانی ئیسپانیا، رۆدریگۆ گۆتێرس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی پیشه‌یی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ كردوه‌.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هه‌ردولا واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی نێوان عێراق و ئیسپانیا كردوه‌، بۆ سودوه‌رگرتن له‌ شاره‌زایانی ئیسپانیا له‌روی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها كه‌ره‌نتینكردنی ناوچه‌كان و سیستمی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی، پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ عێراق.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، رێكکه‌وتن كراوه‌ كه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئۆنلاینی نێوان شاره‌زایانی هه‌ردولا له‌روی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامبدرێت، بۆ گواستنه‌وه‌ی شاره‌زایی لایه‌نی ئیسپانیا بۆ عێراقیه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان له‌سه‌ر هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌ته‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی عێراق له‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتوه‌.
    له‌لای خۆیه‌وه‌، فاوستینۆ بلانكۆ ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه‌، بۆ زیادكردنی پڕۆتۆكۆڵه‌كانی چاره‌سه‌ر و به‌خشینی پێداویستی ته‌ندروستی به‌ عێراق.