به‌غدا-اه‌ع-نه‌میر عه‌لى حه‌سوون
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه پرسى سستبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا له‌ڕووى زانستییه‌وه نه‌سه‌لمێندراوه.
حازم جومه‌یلى بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان ووهۆشیارى هاوڵاتى بووه هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى چاكبوونه‌وه له‌عێراقدا".
جومه‌یلى جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر"گرنگى په‌یڕه‌وكردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌به‌كارهێنانى ده‌مامك ودووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وخۆبه‌دوورگرتن له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتى بتوانێت بۆ كاره‌كانى بگه‌ڕێته‌وه وخواسته‌كانى جێ به‌جێ بكات"،باسى له‌وه‌یش كرد"له‌كاتى گۆڕینى خشته‌ى په‌تایی بڕیارى نوێ ده‌رده‌كرێت".
وتیشى "زۆربه‌ى چاره‌سه‌رییه‌كان گه‌یشتونه‌ته عێراق وچه‌ند چاره‌سه‌رێكى تر سبه‌ى ده‌گاته ووه‌رده‌گیرێت،ڕوونیشیكرده‌وه،ڤاكسینى كۆرۆنا هێشتا له‌به‌رده‌ست نییه تاوه‌كو ئێستاش".