ئه‌عره‌جى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى كاروبارى ئه‌مریكا پێشهاته‌كانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌عێراق تاوتوێ ده‌كات

ئەمنی
  • 16-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع 

     
    قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ به‌رپرسى كاروبارى ئه‌مریكا وفه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پێشهاته‌كانى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌عێراق تاوتوێ كرد. 
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى راوێژكارێتى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌عره‌جى پێشوازى له‌به‌رپرسى كاروبارى ئه‌مریكا وفه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كرد".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كۆمه‌ڵێك پرسى هاوبه‌ش تاوتوێكران له‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق وئه‌مریكا وگرنگى ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ،له‌گه‌ڵ گرنگى هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى بۆ پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى بۆ عێراق".
    ئاماژه‌یشى دا"ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێشهاته‌كانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق تاوتوێ كرد ودواهه‌نگاوه‌كانى ئه‌و پرسه‌ ،جه‌ختیانیش كرده‌وه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌نه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان بێت وپشتیوانى عێراق بكات".