وه‌زیرى ناوخۆ:به‌شداریكردن له‌سندووقى پاراستنى ته‌ندروستى بژارده‌یه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌

ناوخۆ
  • 16-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕێنمایی دایه‌ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سندووقى پاراستنى ته‌ندروستى.
    غانمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كارمه‌ندان مافى خۆیانه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌موو پێداویستى وداخوازییه‌كانیان دابین بكات"،ئاماژه‌یشى دا"وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ داواكارى كارمه‌ندان ،له‌نێویشیاندا بابه‌تى ئاره‌زووى به‌شداریكردن له‌سندووقى پاراستنى ته‌ندروستى".
    وه‌زیرى ناوخۆ دووپاتیشیكرده‌وه‌"ڕێنمایی داوه‌ به‌وه‌ى به‌شداریكردن له‌سندووقى پاراستنى ته‌ندروستى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌