به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان پێشوازیكردنى له‌جان ئێف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بانگهێشتنامه‌یه‌كى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كرد سه‌ردانى عێراق بكات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى له‌دیدارێكى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كان وپرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆستیان تاوتوێ كرد"، ئاماژه‌یشى دا به"گرنگى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نسا له‌پشتیوانیكردنى عێراق له‌میان هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر،وپاشماوه‌كانى داعش".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى دووپاتیكرده‌وه"عێراق ئه‌مرٍۆ ئاماده‌یه بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان كه‌پاڵپشتى ئاشتى وسه‌قامگیرى ده‌كه‌ن له‌نێویشیاندا وڵاتى فه‌ڕه‌نسا"،له‌هه‌مان كاتدا "بانگهێشتنامه‌یه‌كى به‌ده‌ستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى عێراق بكات".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى "له‌میان دیداره‌كه دۆسییه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ڵاى كۆرنا تاوتوێ كران،له‌گه‌ڵ سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونى فه‌ڕه‌نسا وشاره‌زاییه‌كان كه دروستبووه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م ئاسته‌نگییه جیهانییه".
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا دووپاتیكرده‌وه"وڵاته‌كه‌ى وه‌ك به‌شێك له‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش،ئاماده‌یه پشتیوانى عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى شایسته‌ى هه‌رێمایه‌تى خۆى وه‌ربگرێت ،وپاریس گه‌شبینه به‌هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ،وبه‌رده‌وامه له‌پشتیوانیكردنى ئه‌ركى عێراق له‌دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان ،به‌تایبه‌ت موسڵ،وپێشكه‌شكردنى هاریكارى له‌باره‌ى ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى به‌هێزكردنى ئاشته‌واى كۆمه‌ڵایه‌تییه".