به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمپانیاى سیمینزى ئه‌ڵمانى ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى ته‌زووى كاره‌با له‌عێراق تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پێشوازى له‌شاندێكى كۆمپانیاى سیمینزى ئه‌ڵمانى كرد ،ولهمیان دیداره‌كه‌دا تاوتوێى دۆخى كاره‌باى له‌عێراق كرد،له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه پێویستانه بۆ بووژانه‌وه‌ى ئه‌م سێكته‌ره ،وڕاوهستان له‌سه‌ر گرنگترین كێشه وئاستهنگییهكان كهرووبهرووى ئه‌م كه‌رته ستراتیژییه بۆته‌وه له‌پێناو گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رێكى ریشه‌یی بۆ نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ڕوونیكردۆته‌وه"حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى دۆسییه‌ى كاره‌با له‌عێراق كه‌یه‌كێكه له‌دۆسییه گرنگه‌كان،كه‌حكومه‌ت ئه‌ركێكى گه‌وره ده‌گێرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌تایبه‌ت كه‌رتى كاره‌با سێكته‌رێكى سه‌ره‌كییه بۆ گه‌شه‌پێدانى ئابوورى وبووژانهوهى كه‌رتى پیشه‌سازى وسێكتهرهكانى تر"،جه‌ختیشى كرده‌وه "حكومه‌ت پشتیوانى هه‌موو پرۆژه‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى ته‌زووى كاره‌با ده‌كات كه‌له‌عێراق جێ به‌جێ ده‌كرێن".