ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: له‌گوورزێكى ئاسمانى له‌شارۆچكه‌ى مه‌خموور 3 تیرۆرست كووژراون

ئەمنی
  • 16-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند سێ تیرۆرستى داعش له‌"چیاى قه‌ره‌جۆخ له‌باشوورى شارۆچكه‌ى مه‌خموور كووژراون.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌فه‌رمانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان گوورزێكى ئاسمانى وه‌شاندووه‌ له‌یه‌كێك له‌هێماكان له‌"چیاى قه‌ره‌جۆخى باشوورى شارۆچكه‌ى مه‌خموور"،له‌ئاكامدا سێ تیرۆرست كووژران".