(9)تیرۆرست له‌نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 16-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    یه‌كه‌كانى هه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،9 تیرۆرستیان له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركرد.
    ده‌زگاى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى هه‌واڵگیرى وده‌زگاى دژه‌ تیرۆر كه‌ له‌میان ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ئه‌ركدان ،توانیان 9 تیرۆرست له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ستگیربكه‌ن،كه‌به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراوبوون به‌هۆى ئه‌ندامێتیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌میان لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دانیان به‌وه‌ دانا كه‌به‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ تیرۆرستى كردووه‌ دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وكووشتن وده‌ربه‌ده‌ركردن ووه‌رگرتنى پاره‌ به‌زه‌برى هێز له‌هاوڵاتیان له‌كاتى داگیركردنى پارێزگاكه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه‌".
    وتیشى"وته‌كانیان وه‌رگیراوه‌ وڕه‌وانه‌ى دادگا كراون بۆ ته‌واوكردنى دۆسییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى خۆیان بگه‌ن".