به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،پرۆسه‌ى ئه‌منى له‌دۆڵى شاى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدرا،ڕوونیشیكرده‌وه مه‌به‌ست له‌م پرۆسه‌یه ڕێگاگرتن له‌وه‌ى پاشماوه‌كانى داعش پیلانه تیرۆرستییه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژى ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند پرۆسه‌ى ئه‌منى له‌دۆڵى شاى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدرا كه‌گوورزى ئاسمانى وه‌شاند،ڕوونیشیكرده‌وه مه‌به‌ست له‌م پرۆسه‌یه ڕێگاگرتنه له‌وه‌ى پاشماوه‌كانى داعش دووباره ئه‌و ناوچانه داگیر بكه‌ن كه‌به‌به‌رده‌وامى ئۆپراسیۆنى تیا ده‌كرێت.
وتیشى،تیرۆرستانى داعش هه‌وڵده‌دات په‌نا بباته چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بۆ خۆحه‌شاردانه‌وه وپلانگێرى بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى دژى هاوڵاتیان ،دووپاتیشیكرده‌وه ده‌زگاى دژه تیرۆر دژیان ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ شكستپێهێنانى پلانه‌كانى پاشماوه‌كانى داعش.
شایه‌نى باسه ده‌زگاى دژه تیرۆر،ڕایگه‌یاند 6 تیرۆرستى داعشى له‌باشوورى كه‌ركوك كوشتووه.
ده‌زگاكه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌پاڵپشتى فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ره‌به‌یانى چوارشه‌ممه،هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌دۆڵى شاى له‌باشوورى پارێزگاى كه‌ركوك وتیایدا پاڵه‌وانمان توانیان (6)تیرۆرست له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش بكووژن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌سه‌ر ئاستێكى په‌یوه‌ندیدار پاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه تیرۆر توانییان تیرۆرستێك له‌ناوچه‌ى ئه‌بو غرێبى باكوورى به‌غدا ده‌ستگیربكه‌ن له‌گه‌ڵ(3)تیرۆرستى تر سه‌ر به‌تۆرێكى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى تاجى له‌باكوورى به‌غداى پایته‌خت"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانمان ماوین بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و عێراقێكى ئارام وسه‌قامگیر دوور له‌تیرۆر وتوندڕه‌وى".