دژه‌ تیرۆر: شه‌ش تیرۆرست له‌باشوورى كه‌ركوك كووژران

ئەمنی
  • 15-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند 6 تیرۆرستى داعشى له‌باشوورى كه‌ركوك كوشتووه‌.
    ده‌زگاكه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌پاڵپشتى فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ره‌به‌یانى چوارشه‌ممه‌،هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌دۆڵى شاى له‌باشوورى پارێزگاى كه‌ركوك وتیایدا پاڵه‌وانمان توانیان (6)تیرۆرست له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش بكووژن".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌سه‌ر ئاستێكى په‌یوه‌ندیدار پاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر توانییان تیرۆرستێك له‌ناوچه‌ى ئه‌بو غرێبى باكوورى به‌غدا ده‌ستگیربكه‌ن له‌گه‌ڵ(3)تیرۆرستى تر سه‌ر به‌تۆرێكى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى تاجى له‌باكوورى به‌غداى پایته‌خت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانمان ماوین بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و عێراقێكى ئارام وسه‌قامگیر دوور له‌تیرۆر وتوندڕه‌وى".