كازمى فه‌رمانیكرد به‌گۆڕینى چوار به‌رێوبه‌ر وبریكاره‌كانیان له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ

ناوخۆ
  • 15-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،فه‌رمانیكرد به‌گۆڕینى ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌ر له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،"دواى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری دورخستنەوەی هەریەک لەحەمید حسێن عه‌لى بەڕێوەبەری ناوەندی باکوری ئومقەسر، عەلا عەبدولمەنعەم داود بەڕێوەبەری ناوەندی باشوری ئومقەسر، عەبدولجەلیل سوبحی بەڕێوەبەری ناوەراستی ئومقەسر و موئەیەد یاسین عەبدولجەبار بەڕێوەبەری گومركى دەرگاوانی ئومقەسری داوە.
    بڕیارەکەی کازمی دوای ئەوە هات، ئەمرۆ سەرلەبەیانی گەیشتە بەسرە و کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی لەوێ ئەنجامدا.