ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى ڕێنمایی ده‌دات له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ به‌فیرۆدانى سامانى گشتى بكرێت

ناوخۆ
  • 15-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا به‌گرنگى لێكۆڵینه‌وه‌كردنى له‌به‌فیرۆدانى سامانى گشتى له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان.
    سه‌باج تلوبى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لێكۆڵینه‌وه‌ كردنى له‌به‌فیرۆدانى سامانى گشتى وهۆكارى له‌ده‌ستدانى له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى داخوازییه‌كى گرنگه‌،به‌هۆى دزه‌پێكردنى سامانى گشتى له‌ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا".
    وتیشى"مه‌به‌ست له‌لیژنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌ڕانه‌ به‌دواى پاره‌ دزراوه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانى وچاره‌نووسیان وهۆكاره‌كانى له‌ده‌ستدانیان"،هیوایشى خواست"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران میكانزمێكى دیاریكراو دابنێت كه‌ڕه‌نگه‌ پێویستى به‌یاسا یان یاساڕێژى هه‌بێت".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌ته‌كانى له‌ساڵانى ڕابردوو دابه‌شبوون وڕێكاره‌كانى له‌ئێستادا ڕوون بۆته‌وه‌ له‌سایه‌ى هه‌بوونى وه‌زیرى سه‌ربه‌خۆ وخواستى لێپرسینه‌وه‌".
    تلوبى جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌دۆسییه‌كانى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان.