به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى،ڕایگه‌یاند كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ به‌رده‌وامى هه‌یه.
ره‌سول به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ركیان پاراستنى ده‌روازه سنوورییه‌كانه وڕێگاگرتنه له‌وه‌رگرتنى پاره وبه‌رتیل ونه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵییه"ڕوونیشیكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كان راسپێردراون به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر هه‌وڵێك بۆ پێشێلكردنى یاسا".
وتیشى"فه‌رمانده‌ى گشتى جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌ر سه‌پاندنى شكۆى وڵات ویاسا وڕێگاگرتن له‌ده‌ستكاریكردنى بژێوى گه‌ل بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روازه‌كانى پشتیوانى گه‌نجینه‌ى وڵات بكه‌ن وڕێگا له‌گه‌نده‌ڵكاران وئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن بگرن".
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند پلانێكى تۆكمه داڕێژراوه بۆ كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،پلانێكى تۆكمه داڕێژراوه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان دواى كۆنترۆڵكردنى مه‌نده‌لى ومونزریه وله‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌باره‌ى كۆنترۆڵكردنى ته‌واوى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان وپاراستنى سیسته‌مى گومركى وسه‌پاندنى ئاسایش وجێ به‌جێ كردنى یاسا له‌و ده‌روازانه.
وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه ڕاسپێردراون كۆنترۆڵى ته‌واوى ده‌روازه‌ى شه‌لامچه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران وده‌روازه‌ى سه‌فوان له‌وڵاتى كوه‌یت بكه‌ن.
ئاماژه‌یشى دا هێزه ده‌ریاوانى ڕاسپێردراون كۆنترۆڵى ته‌واوى ده‌روازه ده‌ریاوانه‌كان له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ باكوور وناوه‌ڕاست وباشوور بكه‌ن وپاڵپشتى كرنى هه‌ردوو فه‌رمانده‌ییه‌كه به‌هێزى یه‌ده‌كى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان وبه‌خشینى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ سه‌پاندنى ئاسایش وجێ به‌جێ كردنى یاسا له‌م ده‌روازانه ومامه‌ڵه‌ى ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ پێشێلكارییه‌كى یاسایی یان هه‌ر حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى كردن له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت كه‌پشتگیرى لێى بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى شكۆى وڵات وپاراستنى سامانى گشتى.
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دووپاتیشیكرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ.