كازمى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌پێشێلكارییه‌ داراییه‌كان له‌ده‌روازه‌ى سه‌فوان

ناوخۆ
  • 15-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌خیتكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌پێشێلكارییه‌ داراییه‌كان له‌ده‌روازه‌ى سنوورى سه‌فوان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ده‌روازه‌ى سنوورى سه‌فوان له‌گه‌ڵ وڵاتى كوه‌یت به‌سه‌ركرده‌وه‌،ئه‌مه‌یش له‌میان ڕێكاره‌كانى بۆ چاودێریكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وبووژاندنه‌وه‌یان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو شێوازه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌و ده‌روازانه‌"،ئه‌ویشى خسته‌ڕوو"میكانزمى كارى ده‌روازه‌كه‌ى وئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌م به‌ره‌وپێشبردنى به‌سه‌ركردۆته‌وه‌،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌پێشێلكارى دارایی وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ،له‌نێویشیاندا ده‌روازه‌ى سنوورى سه‌فوان".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى ڕوونیشیكردۆته‌وه‌"پێشووتر ڕێنمایی داوه‌ته‌ كارگێرى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌چاره‌سه‌ركردنى دۆخى ده‌روازه‌كان وبه‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كانى وهه‌روه‌ها ته‌واوكردنى لایه‌نه‌ كارگێرییه‌كانى،به‌و پێیه‌ى یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ نه‌هێشتنى رۆتین وكۆنترۆڵكردنى گه‌نده‌ڵى وڕێگاگرتن له‌پێشێلكردنى سامانى گشتى".