ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى: به‌غدا نه‌خشه‌ڕێگایه‌كى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان داناوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان

ناوخۆ
  • 15-07-2020, 00:00
  • +A -A

    تایبه‌ت-اه‌ع-سۆما جاف

     
    لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،حكومه‌تى فیدڕالى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌خشه‌ڕێگایه‌كى داناوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى به‌پێى ده‌ستوور.
    هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بایه‌خێكى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ڕووى ئابوورییه‌وه‌ وڕێكخستنه‌وه‌ى پێویستییه‌كى گرنگه‌ بۆ فراوانكردنه‌وه‌ى ئابوورى وڵات له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوور ،كه‌ده‌بێت ده‌روازه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى دارایی وكاروبارى ده‌روازه‌كان بن".
    ئاماژه‌یشى دا مامه‌ڵه‌كانى ڕابردوو له‌ده‌روازه‌كان زیانى به‌داهاتى ئابوورى عێراق گه‌یاند"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ وداهاته‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ گه‌نجینه‌ى وڵات كارێكى باشه‌".
    وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردووى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر باس له‌ده‌روازه‌كانى هه‌رێم كراون،وڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌دانانى نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ به‌رێوه‌بردنى ده‌روازه‌كان له‌قۆناغى داهاتوودا به‌پێى ده‌ستوور"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان به‌غدا وهه‌رێم له‌باره‌ى پرسى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان باش بوون وله‌دانیشتنه‌كانى ڕابردوو هه‌رێم داتایه‌كى ته‌واوى ڕاده‌ستى به‌غدا كردووه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات له‌باره‌ى به‌ڕێوبردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"دیدوبۆچوونى حكومه‌تى فیدڕالى وكازمى به‌ئاڕاسته‌ى گه‌یشتنه‌ به‌ڕێككه‌وتنێكى كۆتایی بۆ نه‌هێشتنى گرفته‌كان،هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردوو باس له‌میكانزمه‌ ده‌ستوورییه‌كان كرا وده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌رێنى بوون وله‌ئێستادا به‌ئاڕاسته‌ى گه‌یشتن به‌ره‌و ڕێككه‌وتنى كۆتایی ده‌چن".
    ئاغا پێشبینیشى كرد"شاندێكى كوردى سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ ته‌واوكردنى دانوستانه‌كان،چونكه‌ ده‌بێت ئه‌و دانوستانانه‌ به‌رده‌وام بن وله‌ئێٍستادا به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌رچاو هه‌یه‌ وقۆناغى زۆریشى بڕیوه‌".