كازمى ڕێنمایی دا به‌پاراستنى پێگه‌ى گومركى له‌به‌نده‌ره‌كان

ناوخۆ
  • 15-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایی به‌پاراستنى پێگه‌ى گۆمركى له‌به‌نده‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان وڕێگاگرتن له‌هه‌ر هێز ولایه‌نێك به‌زه‌برى هێز بچێته‌ نێو به‌نده‌ره‌كان،هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشى دا گه‌نده‌ڵكارانى به‌نده‌ره‌كان له‌ڕووى یاساوه‌ ڕاوده‌نرێن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕى باكوورى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌،ئه‌ویش له‌چوار چێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان.
    سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایی دا به‌پاراستنى پێگه‌ى گومركى به‌نده‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان وڕێگاگرتن له‌هه‌ر هێز ولایه‌نێك هه‌وڵبدات به‌زه‌برى هێز بچێته‌ نێو به‌نده‌ره‌كانه‌وه‌،هه‌روه‌ها ڕێنمایشى دا به‌ڕێگاگرتن له‌ڕێوشوێنه‌ رۆتین وئاڵۆزه‌كان وكاركردن بۆ ئاڵوگۆڕكردنى فه‌رمانبه‌ران بۆ ڕێگاگرتن له‌گه‌نده‌ڵى،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هه‌مووان له‌ژێر چاودیرى دان ،وزانیارى ته‌واومان هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاران له‌به‌نده‌ره‌كان كه‌له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ ڕاوده‌نرێن.
    ئاماژه‌یشى دا به‌نده‌ره‌كان یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌هه‌موو وڵاتانى جیهان ،چونكه‌ بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كییه‌ له‌بنه‌ماكانى ئابوورى وده‌بێت پلانى گونجاوى بۆ دابنرێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو وڵات ئه‌مڕۆ به‌قه‌یرانى دارایی وئابوورى سه‌خت تێده‌په‌ڕێت ،وگرنگترین داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان كه‌ڕه‌نگه‌ پشتیوانى گه‌نجینه‌ى وڵات بكات له‌ڕێگاى به‌نده‌ر وگومركه‌كانه‌وه‌ دێن ،به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌مڕۆ ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى گه‌وره‌ بووینه‌ته‌وه‌ له‌م دوو ده‌روازه‌یه‌ ،ئه‌مه‌یه‌ش ده‌رفه‌تێكه‌ له‌به‌رده‌م حكومه‌ت بۆ سه‌پاندنى یاسا وڕێسا له‌م دوو پێگه‌یه‌.
    لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌رى گشتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ورده‌كارییه‌كى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌ى ڕه‌وشى به‌نده‌رى ئوم قه‌سرى باشوور وناوه‌ڕاست وباكوورى خسته‌ڕوو وباسى له‌میكانزمه‌كان كرد بۆ به‌رێوه‌چوونى كاره‌كان وئه‌و بڕیارانه‌ گیراونه‌ته‌ به‌ر له‌سایه‌ى ڕاسپارده‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.