كازمى: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دانیشتنه‌كانى له‌پارێزگاكان ساز ده‌كات

  • 15-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دانیشتنه‌كانى له‌پارێزگاكان ساز ده‌كات.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بڵاویكرده‌وه‌ كازمى له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ سازكرا ڕایگه‌یاندووه‌،ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ست به‌دانیشتنه‌كانى ده‌كات له‌پارێزگاكان،وسه‌ره‌تاى له‌شارى به‌سڕه‌ ده‌ستپێكرد بۆ جێ به‌جێ كردنى داخوازییه‌كانى كه‌سوكارمان له‌پارێزگاكان وپێشكه‌شكردن خزمه‌تگه‌وزارى بۆیان.
    كازمى وتیشى كاركردن به‌یه‌ك تیمى ته‌واوكار یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان وڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌و ئاسته‌نگییه‌ زۆرانه‌ى توشى وڵات بوونه‌ته‌وه‌.
    رایشیگه‌یاند خه‌ڵكى به‌سڕه‌ پێگه‌یه‌كى تایبه‌تیان هه‌یه‌ له‌دڵى هه‌موو عێراقییه‌كان ،چونكه‌ به‌رگه‌ى نه‌هه‌ماتى شه‌ڕ ودیكتاتۆریه‌تییان گرت وه‌كو چۆن به‌رگه‌ى ئه‌نجامى گه‌نده‌ڵى وخراپى به‌رێوبردن وپلاندانیان گرته‌وه‌ كه‌تووشى شار وژینگه‌كه‌یان بۆته‌وه‌،وله‌سه‌ر خۆشه‌ویستى شاره‌كه‌یان هه‌ستاون ،ده‌روازه‌ى شارستانى وئابوورى عێراق.
    دووپاتیشیكرده‌وه‌ كارى جددى ده‌بێت له‌به‌سڕه‌وه‌ ده‌ستیپێبكاته‌وه‌،وله‌به‌سڕه‌یش تێپه‌ڕێت وبه‌م نزیكانه‌یش هه‌ر له‌به‌سڕه‌ به‌رهه‌مى ده‌بێت.
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌پابه‌ندكردنى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندى كردن له‌عێراق دا به‌خه‌رجكردنى سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانى به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌كاره‌كانى وجێ به‌جێ كردنى خزمه‌تى 4G.
    كازمى ڕوونیشیكرده‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى ئه‌لیكترۆنى له‌ده‌روازه‌كان بۆ ڕێگاگرتنه‌ له‌گه‌نده‌ڵى،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ئه‌و هێزانه‌ى ده‌روازه‌كان ده‌پارێزن سه‌ربازیین وماوه‌ ماوه‌ ده‌گۆڕدرێن
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌به‌سڕه‌وه‌ ده‌نگى له‌سه‌ر ڕێگاگرتن له‌هه‌ر لایه‌نێكى حیزبى یاخود عه‌شایرى دا كه‌چه‌ك نایاسایی هه‌ڵگرن.