به‌سڕه-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،پارێزگارى به‌سڕه‌ى سه‌رپشككرد به‌خه‌رجكردنى مووچه‌ى 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست ودابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى شایسته‌ن.
كازمى له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌له‌پارێزگاى به‌سڕه سازیكرد وئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو بڕیاریدا"به‌سه‌رپشككردنى پارێزگارى به‌سڕه به‌خه‌رجكردنى مووچه‌ى 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست".
وتیشى"پارێزگارى به‌سڕه سه‌رپشككرا به‌ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى گرێبه‌ست له‌باره‌ى پرۆژه‌ى ئاوى گه‌وره‌ى به‌سڕه،له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى پارچه زه‌وى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى شایسته‌ن ،وسه‌پاندنى ڕێوشوێنى ئه‌منى وسه‌ربازى توند له‌ده‌روازه ده‌ریاوانییه‌كان".
جێى ئاماژه‌پێكردنه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دانیشتنى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له پارێزگاى به‌سڕه سازكرد
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى له‌كاتى گه‌یشتنى بۆ پارێزگاكه دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سازكرد.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌سه‌ر زارى كازمى له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاند:ده‌ستمانكرد به‌سازكردنى دانیشتنه‌كان له‌پارێزگاكانه‌وه وله‌به‌سڕه خۆشه‌ویستمان ده‌ستمانپێكرد بۆ جێ به‌جێ كردنى داخوازییه‌كانى كه‌سوكارمان وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ ئه‌و كه‌سانه".
ئاماژه‌یشى دا"كاركردن به‌یه‌ك تیم وته‌واوكارى یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاسته‌نگییه زۆرانه ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه