به‌غدا-اه‌ع- سه‌عه‌د سه‌ماك
و:سۆما جاف
حه‌مید غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرایكرد،ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ په‌سه‌ند كردنى بوودجه‌ى گشتى ئه‌مساڵ.
غزى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ئاڕاسته‌یه‌كى حكومى هه‌یه بۆ په‌سه‌ند كردنى بوودجه‌ى گشتى ئه‌مساڵ".
له‌باره‌ى بڕیارى 315 غزى ئاماژه‌ى دا بڕگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى هه‌یه له‌بوودجه‌ى ئه‌مساڵ له‌باره‌ى ته‌رخانكردنى شایسته‌ى دارایی بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌م بڕیاره".
وتیشى"په‌سه‌ند نه‌كردنى بوودجه ئه‌م بڕیاره‌ى په‌كخست جگه له‌و وه‌زاره‌ت ودهزگایانهى كه‌شایسته دارایی وبوودجهى پێویستیان هه‌یه".
شایه‌نى باسه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له35 هه‌مین دانیشتنى خۆى له 8/ئهیلوول/2019،بڕیاریدا به‌دانانى میكانزمه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه له‌ده‌زگا حكومییه‌كان ،كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى ڕاسپێردراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دانرا،وئهمیندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێنمایی دایه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت ولایه‌نه ناپهیوهستهكان به‌وه‌زاره‌ته‌وه وسه‌رجه‌م پارێزگا وئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان به‌جێ به‌جێ كردنى بڕیارى ژماره 315 ساڵى 2019،به‌ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كرێى ڕۆژانه بۆ گرێبه‌ست (له‌وانه‌ى كه ماوه‌ى كه‌متر له‌ساڵێك نه‌بێت )له‌سه‌ر به‌كارخستنیان به‌كرێى ڕۆژانه وهه‌موو دامه‌زراندنه‌كان به‌فه‌رمانى وه‌زارى یاخود كارگێرى بۆ كرێى ڕۆژانه ڕاده‌گیرێن وته‌نها به‌پێى فۆرمى كاركردن ده‌بێت به‌مه‌رجێك ماوه‌ى كاركردنى فه‌رمانبه‌رى كرێى رۆژانه‌كه له(سێ مانگ) زیاتر نه‌بێت ونابێت نوێبكرێته‌وه ومووچهى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به‌پێى خشته‌یه‌ك هه‌ژمار ده‌كرێت كهلهبڕوانامهى دكتۆرا ده‌ستپێده‌كات وبهبڕوانامهى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى كۆتایی دێت.