به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،پرۆژه‌ى ڕێگاى ئیمام حسێن سڵاوى خواى لێبێت كرده‌وه،كازمى جه‌ختیشیكرده‌وه كه‌پلانێكى چاكسازى هه‌یه بۆ فراوانتركردنى داهاته‌كانى وڵات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌م پرۆژه‌یه ڕۆڵى ده‌بێت له‌نه‌هێشتنى قه‌ره‌باڵغى هاتوچۆ له‌كاتى بۆنه ئاینییه‌كان له‌كه‌ربه‌لاى پیرۆز".
كازمى ئاماژه‌یشى دا "چه‌ند پرۆژه‌ى په‌ككه‌وتوو هه‌ن به‌هۆى گه‌نده‌ڵى كارگێڕى ودارایی وخراپی به‌رێوه‌بردن"،ڕوونیشیكرده‌وه"زۆر هه‌ڵه‌یه وڵات ته‌نها پشت به‌نه‌وت ببه‌ستێت وده‌بێت سێكته‌ره‌كانى تر كارابكرێنه‌وه".