كازمى: حكومه‌ت پشتیوانى پرۆژه‌ نێوخۆیی وبه‌رهه‌مى نیشتیمانى ده‌كات

ناوخۆ
  • 14-07-2020, 00:00
  • +A -A

    كه‌ربه‌لا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،حكومه‌ت پشتیوانى پرۆژه‌ نێوخۆیی وبه‌رهه‌مى عێراقى ده‌كات.
    كازمى له‌میان كردنه‌وه‌ى كارگه‌ى جود بۆ دروستكردنى پاكژكه‌ره‌وه‌ وپاكسازییه‌كان سه‌ر به‌مه‌زاگارى عه‌باسى پیرۆز له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لا ،كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ی بووه‌ ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت له‌ڕه‌وشه‌ سه‌خته‌ پاڵپشتى هه‌موو به‌رهه‌مێكى عێراق ده‌كات،دووپاتیشیكرده‌وه‌"پێویسته‌ پیشه‌سازى خۆماڵى بگه‌رێته‌وه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م پرۆژه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پرۆژانه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ت پاڵپشتى وپارێزگارى لێده‌كرێت".