كازمى: كار له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پرۆژه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌

ناوخۆ
  • 14-07-2020, 00:00
  • +A -A

    كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،حكومه‌ت كار له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى پرۆژه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان ده‌كاته‌وه‌.
    كازمى له‌میان كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمام حه‌سه‌ن موجته‌با له‌كه‌ربه‌لاى پیرۆز ڕایگه‌یاند:وه‌ك جۆن به‌ڵێنى به‌هاوڵاتیان داوه‌ ئه‌وه‌ سه‌رجه‌م پرۆژه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان به‌گه‌ڕده‌خاته‌وه‌"،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى"حكومه‌ت مۆڵه‌تى كاركردن له‌پرۆژه‌ په‌ككه‌وتووه‌كانى دیكه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌".
    یژكر أن رئیس مجلس الوزرا‌و الكاڤمی وصل الیوم إلى محافڤه‌ كربلا‌و المقدسه‌.
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كازمى گه‌یشته‌ باڵه‌خانه‌ى حكومه‌تى خۆجێى له‌كه‌ربه‌لاى پیرۆز"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى خۆجێى سازكرد بۆ كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌پارێزگاكه‌".
    وتیشى"كازمى له‌نسه‌یف خه‌تابى پارێزگاى كه‌ربه‌لا كۆبووه‌ته‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونى فه‌رمانده‌ى پۆلیس وئۆپراسیۆنه‌كان له‌پارێزگاكه‌".