به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى نه‌سڕ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى ڕێزگرتن له‌مافى خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی وئازادى ڕادهڕبڕینى خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان وگوێگرتن له‌داواكارییه‌كانیان وڕێگاگرتن له‌هه‌ر پێكدادانێك له‌نێوان خۆپیشانده‌ران وهێزه ئه‌منییه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانى نه‌سڕ جه‌ختده‌كاته‌وه له‌گرنگى به‌جێ گه‌یاندنى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وجێ به‌جێ كردنى چاكسازییه‌كان وپاراستنى یاسا وڕێسا ،له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات دادپهروهرییهكان گشتگیر بن به‌بێ جیاوازى وچاكسازییهكان ڕاسته‌قینه بن دوور لهپێوهرى دوو هاوسه‌نگى یاخود پرۆپاگه‌نده‌ى میدیایی وهه‌روه‌ها دوور بێت له‌هاوسه‌نگى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هێزه سوودمهندهكانى ده‌سه‌ڵات.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هاوپه‌یمانى نه‌سڕ سه‌رنجى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشێت كه‌ده‌بێت بایه‌خ به‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركى قۆناغى ڕاگوزه‌رى بكات كهبنهمایهكى ڕه‌وایه بۆ پێكهێنانى ئه‌م حكومه‌ته".