به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دووپاتیكرده‌وه،سێكته‌رى كاره‌با تێچوویه‌كى زۆرى له‌سه‌ر خه‌رجكراوه زیاتر له‌بوودجه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه،به‌ڵام هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه
كه‌عبى له‌میان سازكردنى یه‌كه‌مین دانیشتنه‌كانى لیژنه‌ى لیكۆڵینه‌وه لهسێكتهرى كاره‌با به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك لایه‌نى چاودێرى حكومى بۆ ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"سه‌ربارى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دزه‌پێكردنى سامانه گشتییه‌كانى نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه وهیچ گهندهڵكارییهك زیندانى نه‌كراوه ئه‌مه‌یش به‌هێچ شێوه‌یه‌ك جێى ڕه‌زامه‌ندى شه‌قامى عێراقى نییه".
وتیشى"تێچوویه‌كى زۆر بۆ سێكته‌رى كاره‌با خه‌رجكراوه زیاتر له‌بوودجه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه ،به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له‌م سێكتهرهمان نه‌بینیوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"به‌هۆى گه‌نده‌ڵى وخراپى پلاندانان له‌وه‌زاره‌ته‌كه وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى دروست كرد دوور لهسهرچاوهكانى سووته‌مه‌نى بۆیه له‌ڕووى به‌رهه‌مهێنانه‌وه شكستى هێنا".
وتیشى"نواندنى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ودیوانى چاودێرى دارایی لایه‌نێكى چاودێرى ڕوون وئاشكرا وبێ لایه‌نى زیادكردنى وتۆمهتهكانى به‌ئامانجگرتنى سیاسى له‌ناوبرد".
كه‌عبى جه‌ختیشى كرده‌وه"ده‌بێت وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌دیدێكى ڕوون كاربكات وله‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندبكرێت ولهماوهى پێنج ساڵ جێ به‌جێ بكرێت وهیچ په‌یوه‌ندى به‌گۆڕینى وه‌زیره‌كانه‌وه نه‌بێت وهه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك هه‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سزا ده‌ده‌رێن".