به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ئاسایشى وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،دووپاتیكرده‌وه، له‌قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق هه‌ماهه‌نگییه‌كى هاوبه‌ش هه‌یه نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وپێشمه‌رگه،ئاماژه‌یشى دا ئۆپراسیۆنه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كى مه‌ترسیدارین له‌پارێزگاى دیاله كۆنترۆڵكرده‌وه.
محه‌مه‌د ڕه‌زا سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند" له‌قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ،كۆبوونه‌وه ولیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش هه‌ن نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وهێزهكانى پێشمه‌رگه.
وتیشى"پاڵه‌وانانى عێراق چه‌ند ناوچه‌یه‌كى مه‌ترسیدارى ئه‌منى كۆنترۆڵكرده‌وه ،كهلایهن تیرۆرستانى داعشه‌وه داگیركرابوو".
له‌باره‌ى گۆڕانكارى پۆسته ئه‌منییه‌كان ،سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى،ڕایگه‌یاند ،سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان هه‌ندێك له‌پۆسته ئه‌منییه‌كانى گۆڕیوه ،ئه‌مه‌یش ڕێكارى ئاساییه له‌ده‌زگا سه‌ربازییه‌كان له‌پێناو هه‌ڵسه‌نگاندن وگهڕاندنهوهى چالاكییه‌كانى.
شایه‌نى باسه فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان جه‌ختیكرده‌وه له‌به‌رده‌وامبوونى قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق وئاماژهیشى به‌وه‌دا له‌م ئۆپراسیۆنه هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى باش هه‌بوو نێوان كه‌رته ئه‌منییه‌كان.