به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دووپاتیكرده‌وه،قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق به‌رده‌وامه،ئاماژه‌یشى دا له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى باش هه‌بوو نێوان كه‌رته ئه‌منییه‌كان.
شه‌مه‌رى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ئامانج له‌م ئۆپراسیۆنه پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیری وكۆنترۆڵكردنى سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ى فه‌رمانده‌ییه‌كانى ده‌وروبه‌ر وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانه بۆ ناوچه‌كانى خۆیان له‌دیاله".
شه‌مه‌رى وتیشى"ده‌زگا دژه تیرۆر هه‌ستا به‌پاكسازكردنى هێڵى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هێزه‌كانى فیدڕالى وپێشمه‌رگه به‌پاڵپشى چڕى فرۆكه‌كانى سوپا وهێزى ئاسمانى".
ئاماژه‌یشى دا "ئۆپراسیۆنه‌كه بووه هۆى كووژرانى ژماره‌یه‌ك تیرۆرست وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى میوانخانه‌كانى تیرۆرستانى داعش كه‌كۆمه‌ڵێك چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى له‌خۆگرتبوو"،دووپاتیشیكرده‌وه سه‌رجه‌م ژێرخانه‌كانى داعش له‌میان ئه‌م ئۆپراسیۆنه له‌و ناوچانه‌دا له‌ناوبران".