به‌غدا-اه‌ع
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌كارهێنانى چه‌ك وكهرهسهى زیندوو دژى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕه‌تكرده‌وه.
ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان پابه‌ندن بهپاراستنى مافى ده‌ستوورى بهخۆپیشاندانى ئاشته‌وایی،ڕوونیشیكرده‌وه فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان درێغى ناكات لهلێكۆڵینهوهكردن له‌هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك دژى خۆپیشانده‌ران ئاشتیخواز ئه‌نجام بدرێت.
وتیشى هێزه ئه‌منییه‌كان دوێنێ یه‌كشه‌ممه،هه‌ستان بهڕێگریكردن له‌هه‌ندێك پاسى پابه‌ندنه‌بوو بهڕێوشوێنهكانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى له‌باره‌ى به‌ڵاى كۆرۆنا چونكه پڕبووه له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ى به‌ره‌و به‌غدا هاتوون.
ڕوونیشیكرده‌وه مه‌به‌ست له‌مه‌یش سه‌لامه‌تى خۆپیشانده‌رانه وڕێگریكردنه لهبڵابوونهوهى په‌تاكه،به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌خۆپیشانده‌ران ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌له‌وێ بوون بۆ پاراستنیان ،وهه‌وڵیان دابوو به‌توندى ببپهڕن ،بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كان ناچاربوون رووبه‌روویان ببنه‌وه،وهیچ كهرهسهیهكى زیندوو به‌كارنه‌هێنراوه وه‌كو ئه‌وه‌ى باسى لێوه‌كراوه ،دووپاتیشیكرده‌وه هیچ قوربانییه‌ك نه‌بووه.