به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق به‌رده‌وامه تا به‌جێ گه‌یاندنى سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانى.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمى فه‌رمانده‌ییه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌رئه‌نجامه‌كانى قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق باش بووه،كه‌تیایدا هێزى ئاسمانى گورزى دژى ئامانجه‌كان ئه‌نجام دا له‌زنجیره چیاى حه‌مرین".
لیوا ته‌حسین وتیشى"فرۆكه جه‌نگییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا گورزێكى سه‌ركه‌وتووى وه‌شاند له‌زنجیره چیاى قه‌رجۆ،بووه هۆى وێرانكردنى ژماره‌یه‌ك تونێل كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه به‌كارده‌هێنرا".
ئاماژه‌یشى دا"سه‌نگه‌رى فیرقه‌ى نۆى زریپۆش هه‌ستا به‌پاككردنه‌وه وهه‌ڵگرتنى ژماره‌یه‌كى زۆرى بۆمبى چێندراو وهه‌روه‌ها له‌سه‌نگه‌رى پۆلیسى فیدڕاڵى وسه‌نگه‌رى حه‌شدى شه‌عبى"،ئاماژه‌یشى دا"ئۆپراسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن تا به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانى وهیچ كاتێكى دیاركراوى نییه".
دووپاتیشیكرده‌وه"ئامانج له‌م ئۆپراسیۆنانه سه‌پاندنى ئاسایش ووێرانكردنى ژێرخانى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى فشارخستنه سه‌ر ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كان".
شایه‌نى باسه به‌یانى دوێنێ شه‌ممه،قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆر وسه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌پارێزگاى دیاله ده‌ستیپێكرد له‌گه‌ڵ پاكسازیكردنى هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران.