تایبەت – ا ه ع دكتۆر مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند حكومەتی عێراق لەمیانی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق كە بریارە مانگی داهاتوو لە كوەیت بەرێوەبچێت بۆچوونی خۆی سەبارەت بە پلانی ئاوەدانكردنەوەی وڵات و ئاستی كاولكاری كە بەكەرتە جۆراوجۆرەكان بە هۆی تیرۆریستانی داعشەوە كەوتووە دەخاتە روو. عەلاق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) تەئكیدیكردەوە: عێراق بە توانایەكی زۆرەوە بەشداری لەو كۆنگرەیەدا دەكات بەو پێیەی تەواوی جیهانی لە تیرۆر بەدوورگرت، دوای ئەوەی سەدان شەهید و برینداری بەخشی بۆ دورخستنەوەی مەترسییان بۆ سەر جیهان، هەر بۆیە كارێكی نامۆ نییە كە وڵاتانی جیهان پشتیوانی لە عێراق بكەن و دووبارە ئاوەدانی بكەنەوە. سەبارەت بە بودجەش عەلاق وتی لە گفتوگۆكاندا باس لە گەڕانەوەی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران نەكراوە، بەڵكو لیژنەی دارایی ئەركی پێداچوونەوە و تۆماركردنی تێبینی پەرلەمانتارانی لە ئەستۆدایە و دواتریش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەكات وەك حكومەت و وەزارەتی دارایی و دەستەی راوێژكاران و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران. سەبارەت بە دۆسیەی ئاوارەكان و هەڵبژاردنەكان، رونیكردەوە دوای پرۆسەی ئازادكردنی ناوچەكان و گەڕانەوەی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكان دەستمان كردووە بە دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش لە ناوچە ئازادكراوەكان لە پێناو زامنكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان وتیشی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان نەبەستراوەتەوە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە، بە پێی رێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانیش راسپێردراوان هیچ ئاوارەیەك ناچار نەكرێت بگەرێتەوە ناوچەكەی، چونكە ژمارەیەكیان دوای ئاوارەبوونیان لە شارەكانی تر نیشتەجێبوون و پێیان باشە لەوێ بمێننەوە، سەبارەت بە بەشداریكردنیشیان لە هەڵبژاردنەكان رایگەیاند حكومەت هەوڵی رەخساندنی بەشداریكردنی تەواوی دەنگدەران دەدات كۆمیۆنیش هەوڵی كردنەوەی بنكەی دەنگدان لە كەمپ و پارێزگاكان بۆ ئاوارەكان دەدات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات