شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ده‌رئه‌نجامه‌كانى قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنى پاڵه‌وانانى عێراق ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 11-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ده‌رئه‌نجامه‌كانى قوناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق كه‌له‌پارێزگاى دیاله‌ ده‌ستیپێكرد خسته‌ڕوو.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕوونیكرده‌وه‌"ده‌رئه‌نجامه‌كانى كه‌رته‌ ئه‌منییه‌ به‌شداربووه‌كان له‌م ئۆپراسیۆنه‌ تا ساته‌وه‌ختى ئاماده‌كردنى ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ به‌م شێوه‌یه‌:فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌میان به‌ره‌كانى خۆى توانى بۆمبێكى چێندراو بته‌قێنێته‌وه‌ و5 حه‌شارگه‌ وێرانبكات وگۆمانلێكراوێك ده‌ستگیربكات كه‌چه‌كى كلاشینكۆفى پێبووه‌،هه‌روه‌ها هێزه‌كان له‌به‌ره‌ى فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشكانییه‌كان توانییان 3حه‌شارگه‌ وێرانبكه‌ن وده‌ستبه‌سه‌ر 3 ماتۆڕسكیلدا بگرن.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌به‌ره‌ى حه‌شدى شه‌عبى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 6 حه‌شارگه‌یان وێرانكرد ودوو بۆمبى چێندراویان ته‌قانده‌وه‌ و16 گوله‌ى هاوه‌نیان ته‌قانده‌وه‌ و3 تیرۆرستیان كووشت ،وهه‌روه‌ها ده‌رئه‌نجامه‌كانى هێزه‌كانى پۆلیسى دیاله‌ وفیرقه‌ى پێنج وێرانكردنى حه‌شارگه‌یه‌ك وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى دوو گوله‌ى هاوه‌ن بووه‌".