هێزێكى هاوبه‌ش باره‌گایه‌كى سه‌ركردایه‌تى داعش وێرانده‌كات وشه‌ش حه‌شارگه‌یشى له‌دیاله‌ ده‌سووتێنێت

ئەمنی
  • 11-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    هێزێكى ئه‌منى هاوبه‌ش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،باره‌گایه‌كى سه‌ركردایه‌تى تیرۆرستانى داعش وێرانكرد وشه‌ش حه‌شارگه‌یشى له‌دیاله‌ سووتاند.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،بڵاویكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌سه‌نگه‌رى لیوا یه‌كى تایبه‌ت وفه‌وجى یه‌كى مه‌غاویرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ وهه‌ردوو فه‌وجى حه‌شدى شه‌عبى وله‌میان قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ،چوار بۆمبى چێندراو له‌ژێر كۆنترۆڵدا ته‌قانده‌وه‌ وباره‌گایه‌كى سه‌ركردایه‌تى تیرۆرستانى داعش وێرانكرد وشه‌ش حه‌شارگه‌یشى سووتاند وچوار ماتۆڕسكیلیشى تێكشكاند".
    به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ،به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ده‌ستیپێكرد،بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆر وسه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌پارێزگاى دیاله‌ وپشكنین وپاككردنه‌وه‌ى هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران،وبه‌شداریكردن له‌ئۆپراسیۆنى تایبه‌ت له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ تیرۆرستانى داعشه‌وه‌ قۆرخكراون ،بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ،كه‌بریتیین له‌ناوچه‌كانى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وهێزه‌كانى پێشمه‌رگه