به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
فالح زه‌یادى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى نه‌سڕ،دووپاتیكرده‌وه،په‌رله‌مان پشتیوانى ڕاسته‌خۆى ڕێوشوێنه‌كانى حكومه‌ت ده‌كات بۆ سه‌پاندنى شكۆى وڵات.
زه‌یادى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع):ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پاڵپشتى كازمى ده‌كات له‌سه‌پاندنى شكۆى وڵات وجێ به‌جێ كردنى یاسا"،ڕوونیكرده‌وه"هێرشێكى توند بۆ سه‌ر حكومه‌ت ده‌كرێت به‌هۆى ئه‌و هه‌وڵانه".
وتیشى"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌شى په‌رله‌مان كرد ،كه‌كه‌یسى خۆپیشانده‌ران له‌خۆده‌گرێت ،له‌گه‌ڵ جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت،ولێپرسینه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى،له‌پاڵ ئاسته‌نگییه ئابوورى وسیاسى وئه‌منییه‌كان".
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشووتر له‌میان سه‌رپه‌رشتیكردنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى دووپاتیكردبووه‌وه سه‌روه‌رى یاسا به‌رده‌وام ده‌نگى به‌رز وكۆتا ده‌بێت،وجه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى جێ به‌جێ كردنى ڕاسپارده‌كانى بۆ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌پێناو په‌له‌كردن له‌ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كانى تیرۆركردنى هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى.