به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند،هێزێكى تایبه‌ت پێكهێنراوه بۆ كۆنترۆڵكردنى به‌رده‌وامى هه‌ردوو ده‌روازه‌ى مه‌نده‌لى ومونزرییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ،هه‌ردوو هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا وحه‌شدى شه‌عبى هەردو دەروازەی سنوورى (مەندەلی و مونزەریە)یان کۆنتڕۆڵکرد و دەروازەکان بەشێوەیەکی تەواو پشکنیان بۆ کراوە".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژە بەوەشکرد، "هێزێکی تایبەت پێکهێنرا و بەشێوەیەکی بەردەوام لەو مەرزانە دەمێننەوە، ئەرکی ئەو هێزەش بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی رێنماییەکانە بە گوێرەی یاسا، هەروەها سەپاندن و گەڕانەوە شکۆی دەوڵەتە بەسەر دامەزراوەی سنورییەکاندا".