قۆناغى چواره‌مى پاڵه‌وانانى عێراق له‌دیاله‌ ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 11-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق له‌پارێزگاى دیاله‌ ده‌ستیپێكرد.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ،به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ،قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ده‌ستیپێكرد،بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆر وسه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌پارێزگاى دیاله‌ وپشكنین وپاككردنه‌وه‌ى هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران،وبه‌شداریكردن له‌ئۆپراسیۆنى تایبه‌ت له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ تیرۆرستانى داعشه‌وه‌ قۆرخكراون ،بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ،كه‌بریتیین له‌ناوچه‌كانى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"ئۆپراسیۆنه‌كان له‌م قۆناغه‌دا ڕووبه‌رێكى فراوان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ده‌كاته‌ 17685كم2  به‌به‌شدارى هێزه‌كانى(فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشكانییه‌كان، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌لاحه‌دین،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا،فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى،هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا،هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى،دوو لیوا هێزى تایبه‌ت،لیواى هه‌شتى هێزه‌كانى سنوور،ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر/فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دووى تایبه‌ت، فه‌وجى دژه‌ تیرۆر سلێمانى،فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى دیاله‌)به‌پاڵپشتى فڕۆكه‌كانى سوپا وهێزى ئاسمانى وفڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م پۆپراسیۆنه‌ جیاواز بوو به‌وه‌ى به‌ئاڕاسته‌ى ئامانجى گرنگ وجۆرى بوو له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنى تایبه‌تدا"