سێ دۆسییه‌ له‌سه‌ر مێزى دانوستانه‌كانى حه‌كیم ووه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌

  • 10-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى حیكمه‌ى نیشتیمانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌گه‌ڵ عادل ریكابى وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى سێ دۆسییه‌ى تاوتوێ كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حه‌كیم له‌گه‌ڵ ریكابى پرسى دابینكردنى داتاى بێ كاران وبایه‌خدان به‌دۆسییه‌ى ڕاهێنان وچاودێرى كردنى خانه‌ى بێ سه‌رپه‌رشتیاران وبه‌ساڵاچووانى تاوتوێ كردووه‌"،ڕایشیگه‌یاند"حه‌كیم داوایكرد كار وهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت كۆمپانیاكان بكرێت بۆ دابینكردنى هه‌لى كار بۆ بێ كاران ،وبایه‌خدان به‌سه‌نته‌ره‌كانى ڕاهێنان وئاماده‌كردن ،وجۆراجۆركردنى به‌رنامه‌كان به‌شێوازێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بازاڕى كاردا".
    حه‌كیم دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌بێت بایه‌خ به‌چینى بێ سه‌رپه‌رشتیاران وبه‌سالاچووان وخانه‌ تایبه‌ته‌كانیان بدرێت وبه‌رده‌وامیدان به‌خزمه‌تگوزارییه‌كانیان،هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشى دا به‌گرنگى چاودێریكردنى ئاواره‌كان وهاندانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زێدى خۆیان دواى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان به‌سوود وه‌رگرتن له‌قه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێشكه‌شكراوه‌ ،له‌باره‌ى كرێكارى بیانى باسى له‌گرنگى شیكردنه‌وه‌ى پێداویستى ئه‌م كرێكارانه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌و شاره‌زایی ولێهاتووه‌ كه‌ عێراق ده‌یه‌وێت ونابێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى كرێكارى نێوخۆیی بێت".