به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى: كاراكردنه‌وه‌ى لایه‌نى هه‌واڵگیرى گرنگه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆركردن

ئەمنی
  • 10-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-هیندرین مه‌كى 

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووپاتیكرده‌وه‌،كاراكردنه‌وه‌ى لایه‌نى هه‌واڵگیرى گرنگه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆركردن.
    محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى سه‌ركۆنه‌ى تیرۆركردن وده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر هه‌ندێك چالاكه‌وان ومیدیاكارى نیشتیمانپه‌روه‌ر وشرۆڤه‌كارى سیاسى ده‌كات كه‌ دوایینیان شه‌هیدكردنى هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى بوو"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لیژنه‌كه‌ى ڕێگه‌ نادات جارێكى تر پشێوى وتیرۆركردن بگه‌رێته‌وه‌،وده‌بێت ده‌وڵه‌ت ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى وهه‌واڵگیرى وئاسایشى نیشتیمانى كارابكاته‌وه‌".
    ئال حه‌یده‌ر وتیشى"ده‌وڵه‌ت حه‌وت ده‌زگاى هه‌والگرى هه‌یه‌ ، ده‌بێت ئه‌م ده‌زگایانه‌ به‌نهێنى له‌ناوچه‌كان كار بكه‌ن ،چونكه‌ تاوانباران كاتێكى كرده‌وه‌ى تیرۆركردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌نهێنى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن نه‌ك به‌ئاشكرا"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"نابێت لۆمه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكرێت كه‌به‌رپرسیارێتى پاراستنى ناوچه‌كانیان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ،ده‌بێت بایه‌خ به‌لایه‌نى هه‌واڵگرى بدرێت بۆ ڕێگاگرتن له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستییانه‌".
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو ،هیشام هاشمی شاره‌زاى ئه‌منى وستراتیژییان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ناوچه‌ى زه‌یونه‌ى ناوه‌ڕاستى به‌غدا تیرۆركرد.