حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێنماییدا به‌ داخستنى ده‌روازه‌ى سنوورى باشماخ

ناوخۆ
  • 9-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف 

     
    حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا به‌داخستنى ده‌روازه‌ى سنوورى باشماخ له‌پارێزگاى سلێمانى بۆ ماوه‌ى 24 كاتژێر دواى ئه‌وه‌ى هەزاران دەروێش و موریدی شێخ محەممەد کەسنەزانی لە سنووری ئێرانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ نێو هەرێمی کوردستان.
    موختار حاجی عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی سنووریی باشماخ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌وه‌ى له‌ده‌روازه‌ى سنوورى باشماخ له‌پارێزگاى سلێمانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ڕوویدا هاتنه‌ژووره‌وه‌ى زیاتر له‌800كه‌س له‌شوێنكه‌وتووانى ته‌ریقه‌تى قادرى بۆ به‌شداریكردنى له‌ڕێوڕه‌سمى به‌خاكسپاردنى شێخ محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم ڕێبه‌رى ته‌ریقه‌تى كه‌سنه‌زانى به‌شمشێر وخه‌نجه‌ره‌وه‌ وه‌ك به‌شێك له‌داب ونه‌رێته‌كانیان". 
    ئاماژه‌یشى دا"قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ڕێنمایی داوه‌ به‌داخستنى ده‌روازه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى 24 كاژێر وئه‌و كه‌سانه‌یش هاتونه‌ته‌ ناو هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و ته‌كییه‌ تایبه‌ته‌كانى ته‌ریقه‌تى قادرى له‌پارێزگاى سلێمانى وله‌ژێر ڕێوشوێنى ئه‌منى توند گوستراونه‌ته‌وه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى تیمێكى پزیشكى پسپۆڕ ڕه‌وانه‌ كردووه‌ بۆ پكشنینى كه‌سه‌كان كه‌له‌ ئێرانه‌وه‌  هاتوون بۆ دڵنیابوون له‌ته‌ندروستیان به‌وه‌ى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌بوونه‌ "ڕایشیگه‌یاند"نزیكه‌ى هه‌زار كه‌س له‌دیوى ئێرانه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له‌ڕێوره‌سمه‌كه‌".
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نێوان عێراق وئێران داخران ،له‌میان ڕێوشوێنه‌كانى ڕێگرگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆرسى نوێى كۆرۆنا".