هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌وامى فه‌رمى له‌سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 9-07-2020, 00:00
  • +A -A

    سلێمانى -اه‌ع

     
    لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد و تیایدا بڕیاریدا دەوامی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.
    لە راگەیەندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند،"ئەمڕۆ، (2020/7/7) لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، بڕیاریدا بە بەردەوامبون لەسەر ئەو خاڵانەی لە گشتاندنی ڕۆژی (2020/7/3)ی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا دیاریکراون"
    لیژنەكە بڕیاریدا، لە ڕۆژی یەکشەممە (2020/7/12)وە دەوامی فەرمیی گشت دامودەزگا حکومیەکان بەپێی بڕیار و مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پێشتر ڕاگەیەندراون، دەستپێدەکاتەوە."