وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ گه‌شتێكى به‌ڕێكرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 158هاوڵاتى عێراقى له‌وڵاتى میسر

ناوخۆ
  • 9-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند گه‌شتێكى ئاسمانى به‌ڕێكردووه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 158 هاولاتى عێراق له‌وڵاتى میسر به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شانه‌ى قه‌یرانه‌كان.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان شاره‌كانی قاهیره‌ و به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌هۆكاری لۆجستیی راگیرابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌شتیی ژماره‌ 17 به‌ 158 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی قاهیره‌وه‌ له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی عیراقه‌وه‌ ئه‌نجامدرا.
    ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا باڵوێزی عیراق له‌قاهیره‌ و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌ی له‌ كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بیی ئه‌حمه‌د نایف دله‌یمی ستایشی هاوكاری و هاریكاریی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ میسڕدا كرد، هه‌روه‌ها ستایشی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی میسڕیشی كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌شتیه‌ ئاسمانییانه‌.