سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى پشتیوانیكردنى به‌رهه‌مى نێوخۆیی وهاندانى جوتیاران

ناوخۆ
  • 9-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى پشتیوانیكردنى به‌رهه‌مى نێوخۆیی وهاندانى جوتیاران.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌میان پێشوازیكردنى له‌محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجى وه‌زیرى كشتوكاڵى باسى له‌كێشه‌ وگرفته‌كان كردووه‌ كه‌ڕووبه‌رووى سێكته‌رى كشتوكاڵى بۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌سایه‌ى به‌ڵاى كۆرۆنا،له‌گه‌ڵ ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ كه‌ده‌بێت له‌م باره‌یه‌وه‌  بگیرێنه‌ به‌ر بۆ به‌جێ گه‌یاندنى پێشكه‌وتن وگه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام".
    سه‌رۆك به‌رهه‌م ئاماژه‌ى به‌گرنگى پشتیوانیكردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى وپاراستنى كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاندانى جوتیاران وخاوه‌ن كێڵگه‌كان له‌میان پێشكه‌شكردنى پێداویستى گرنگ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى سێكته‌رى كشتوكاڵى به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ى ڕووه‌كى وئاژه‌ڵى".
    وتیشى"كشتوكاڵ بنه‌ماى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وامه‌ ئه‌گه‌ر بێت باش به‌هه‌ل وه‌ربگیرێت وكارمه‌ندانى به‌شێوازێكى دروست به‌كاربهێنرێن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى خۆژێنى به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان ووبه‌رهێنانى زیاده‌كانى له‌بواره‌كانى دیكه‌دا".