وه‌زیرى پلاندانان: به‌ڵاى كۆرۆنا بووه‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژەی هەژاری له‌عێراق

ناوخۆ
  • 8-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    خالید بەتال نەجم وه‌زیرى پلاندانان رایگەیاند رێژەی هەژاری زیادیكردوەو زیاتر لە 11 ملیۆن هاووڵاتی لەژێر هێڵی هەژاریدان و كۆرۆناش هۆكاری زیادبوونی رێژەكە بووە.
    وەزیری پلاندانان لە راگەیەكراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی ئەو  بەدواداچونەی بەهاوكاری بانكی نێودەوڵەتی و رێكخرای یونسێف و تیمێكی ئۆكسفۆرد و راوێژكارانی سندوقی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان لەسەر كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر رێژەی هەژاری كردویانە دەركەوتوە رێژەی هەژاری لەعیراقدا زۆر بەرزبوەتەوە.
    ئەوەشی راگەیاندوە:بەپێی بەدواداچونەكە دەركەوتوە 11 ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی عیراقی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، لەكاتێكدا لەپێش سەرهەڵدانی كرۆنا ژمارەكە نزیكەی 10 ملیۆن كەس بووە، هەروەها رێژی هەژاری ئەو كەسانەشی كە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵانەوەیە دوای هاتنی كۆرۆنا گەیشتوەتە 38%.