ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى پرسیار له‌باره‌ى چاره‌نووسى هه‌زاره‌ها دۆسییه‌ ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى باسى لێوه‌كراوه‌

ناوخۆ
  • 9-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت نووسراوێكى فه‌رمى ئاڕاسته‌ بكات بۆ زانینى ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى،پرسیاریشى له‌باره‌ى هه‌زاره‌ها دۆسییه‌ى گه‌نده‌ڵى كرد كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه‌ باسى لێوه‌كراوه‌.
    سه‌باح تلوبى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هیچ بڕگه‌یه‌كى یاسایی نییه‌ له‌لایه‌نه‌كانى تر جیایبكاته‌وه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌مووان پێشبینیان كرد كارى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هێنانى دۆسییه‌ى به‌رپرسه‌ ناوداره‌كانه‌ نه‌ك ڕێكارى ساده‌ وساكار".
    وتیشى"به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌ وسه‌رپێچى كارگێرى دژى فه‌رمانبه‌ران لایه‌نى چاودێرى هه‌یه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وپێویستى به‌دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى نابێت"،پرسیاریشى له‌باره‌ى چاره‌نووسى هه‌زاره‌ها دۆسییه‌ كرد كه‌ئه‌نجومه‌نى باڵا پێشووتر باسى لێوه‌كردووه‌.
    وتیشى"لیژنه‌ى ده‌ستپاكى داواى زانینى ده‌ستكه‌وته‌ به‌جێ گه‌یه‌نداروه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كردووه‌،به‌ڵام په‌تاى كۆرۆنا وڕاگرتنى ده‌وام بووه‌ هۆى دواخستنى ده‌رئه‌نجامه‌كان"،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى به‌شدارى پێكردنى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو لیژنه‌كه‌ نووسراو ئاڕاسته‌ ده‌كات له‌باره‌ى ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵا له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌كان وگرنگى بوونى یان نه‌بوونى.